دانانی کامێرای هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەڵدەوەشێندرێتەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە ١٧ ی ئابی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا، بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی دانانی کامێراکانی هاتوچۆ سنوری پارێزگای سلێمانی.


هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە،  کە بڕیارەکە لەلایەن ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و ئەندامانی تری ئەنجومەنەوە واژۆی لەسەر کراوە.

ئەوەش هاتووە، دانانی کامێرای هاتوچۆ ئەرکێکی ترە دەخرێتە سەر شانی هاوڵاتیان، دانانی کامێرای هاتوچۆ لەگەڵ ڕێگاوبانەکانی سنوری پاریزگای سلێمانی ناگونجێت، هەروەها کامێراکانی هاتوچۆ نایاساین و نابێت بدرێن بە کەرتی تایبەت.

داواشدەکرێت وەزارەتی ناوخۆ گرێبەستی کۆمپانیای جێبەجێکار هەڵبووەشێنێتەوە کە لە ١٤ ی ئابی ئەمساڵەوە چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

 



PM:03:49:17/08/2022