لە سەنتەری دهۆك، كەسێك كوژرا


پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایدەگەیەنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی كەسێك لە سەنتەری بازاڕی دهۆك بە گوللە كوژراوە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری دهۆك گەنجێك بە چەك كوژرا، دوای روداوەكەش تەرمەكەی بۆ پەیمانگەی پزیشكی دادی گوازرایەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە  "دوای روداوەكە هێزەكانیان چونەتە شوێنی روداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردوە، دادوەریش بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بكوژەكە دەركردوە".

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کوژراوەکە ناوی عەلائەددین نورەددینە و تەمەنی ٣٩ ساڵە و، خەڵکی باکووری کوردستانە و نیشتەجێی شاری سلێمانییە.


بۆ بینینی ڤیدیۆی ساتی کوشتنی ئەو هاوڵاتییەی باکوری کوردستان لێرەوە جۆینی تێلیگرامی سپی بکە 

بەپێی زانیاریەكان، ئەو كەسەی كوژراوە تەمەنی لە نێوان 30 بۆ 35 ساڵیدایە و خەڵكی هەرێمی كوردستان نیە و "سێ گوللەی بەركەوتوە".



PM:05:50:19/08/2022