ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، عەلی حەمە ساڵح لە وەڵامی دەستگیرکردنی ٥ کەسدا کە بازرگانیان بە زەویەکانی سلێمانیەوە کردووە، دەڵێت" هەموو ئەو زەوییانەی لە سلێمانی تاڵانکراون بەناوی فەرماندەیی هێزی ئەمنیەوە کراون".
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکدا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی " دەستگیرکردنی ئەو پێنج دەڵاڵە کارێکی باشە، بەڵام ئەو زەوییانەی لە سلێمانی تاڵانکراون، بەناوی فەرماندەیی پێشمەرگە و هێزی ئەمنییەوە کراون."
ئەو پەرلەمانتارە لە چارەنووسی ئەو زەویانە دەپرسێت و دەڵێت " کێ ئەو کەسانە دەستگیردەکات کە زەوییەکانیان بەناوەوە کراوە و کێ زەوییەکان دەگەڕێنێتەوە؟؟".
ئەمرۆ ئاسایشی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بەبێ ئەوەی ناویان بهێنێت، رایگەیاند" پێنج کەس دەستگیرکراون بازرگانیان بەزەوی و موڵکی گشتیەوە کردووە".
عەلی حەمە ساڵح ئەو شوێنانەی کە زەوی لەلایەن فەرماندەکانی پیاوانی ئەمنی و فەرماندەکانی پێشمەرگەوە تێدا تاڵانکراوە، بەم شێوەیە هەژمار دەکات:
ئەمە ئیشی دەڵاڵ نیە!
ئەو شوێنانەی ھەزاران پارچە زەویان بە نایاسایی لێفرۆشراوەو چەن بەرپرسێکی سەربازی و ئەمنی دەیان ملیۆن دۆلاریان پێ کۆکردوەتەوە..
لە سلێمانی
- یٔاوباره
- ڕێگای تاسڵو،جه سوتاندی سنه‌وبه‌ره‌كان زیاتر له 120 دۆنم
- ته‌نیشت و پشتی قه‌برستانی عه‌واڵ .
- به‌رامبه‌ر محه‌مه‌ته‌ی كاره‌باكه زیاتر له هه‌زار دۆنم
- به‌رامبه‌ر ده‌رگای سه‌ناعه‌ی به‌كره‌جۆ (
- ته‌نیشت مه‌تاری سلێمانی
- به‌رامبه‌ر ده‌رگای سه‌ناعه‌ی به‌كره‌جۆ
- زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تگوزاری گه‌ڕه‌كه‌كانی بیسته‌كان و ..
- ته‌نیشت ده‌واجنه‌كان
- کانی گۆمه تا تانجه‌رۆ
- خوار به‌كره‌جۆ زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان
- خه‌لیفاوا .
- قەرەتۆغان، قڕگە، خێوەتە، کەنە سورە، کێلە سپی