شەپۆلی گەرما تەواو دەبێت و کەشوهەوا فێنک دەبێت

کەشناسێک پێشبینییەکانی کەشوهەوا ڕادەگهەیەنێت و دەڵێت " پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە سبەینێوە زیاتر نزم دەبنەوە و چالاکی با بەردەوام دەبێت".

ئاراس جەبارشارەزای بواری کەشناسی لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەبارەی کەشوهەواوە دەڵێت، سبەینێ یەکشەممە ئاسمانی ھەرێم بەزۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت، پلەکانی گەرما زیاتر بە جێگیری دەمێننەوە و لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێم نزمبوونەوەی زیاتری بەسەردا دێت

ناوبراو ڕاشیدەگەیەنێت "خێرای با مامناوەند دەبێت لەنێوان ١٥ بۆ ٢٥  کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە."

ئاراس جەبار جەخت دەکاتەوە کە "بۆ دووسبەی دووشەممەش پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت بەرێژەی ١ تا ٢ پلە و کاریگەری گەرما لەتەواوی ناوچەکاندا کەم دەبێتەوە". 

پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم و ئیدارەکان بەمشێوەیەبەم شێوەیەی لای خوارەوە دەبێت:

سلێمانی 42 بە 26

ھەولێر 43 بە 28 پلە 

دھۆک 42 بە 28 پلە 

ھەڵەبجە 42 بە 27 پلە 

کەرکوک 44 بە 31 پلە 

لە ناوچەکانی گەرمیان 46 بە 30 پلە 

لە سنوری ئیدارەی راپەرین 41 بە 26 پلە 

لە سنوری ئیدارەی سۆران 40 بە 24 پلە 



PM:03:23:20/08/2022