ئەمڕۆ شەممە ٢٠ ی ئاب، لەشکر پشدەری، فەرماندە
لە دژە تیرۆری یەکێتی لە بارەی گۆڕینی شوێنەکەی و دانانی لە جێگەی وەهاب هەڵەبجەیی
کە ئێستا بەڕێوەبەری دەزگاکەیە، ڕوونکردنەوە دەدات و ڕەتی دەکاتەوە خرابێتە شوێنی ناوبراو.
لەشکر پشدەری لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت،
"بەداخەوە لەکاتێکدا ئێمەسەرقاڵین بەجێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاو چەسپاندنی
عەدالەتی کۆمەڵایەتی وەک ھەمیشە کەسانێکی مشەخۆر و دەرچوو لەیاسا و بەکرێگیراو دەڵاڵ
، سەرقاڵن بەبڵاوکردنەوەی ھەواڵی ناڕاست و ھەڵبەستراو ، و دەیانەوێت لە مەھامی ئێمە
کەمبکەنەوە."
هەر لەو بارەیەوە وتیشی "بوختانەکان ھەرچییەک
بێت ئێمە سورتردەکات لەبەردەوامیمان و زیاتر خزمەتکردنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان،
بۆ ھەموولایەکیشی رووندەکەمەوە کە برای ئازیزو خۆشەویستم وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری
گشتی دەزگای دژەتیرۆر_CTG لەبەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا بەردەوامە و وەک برایەک ئێمە ھەمیشە پشتیوان
و ھەماھەنگی دەبین بۆ پاراستنی ئارامی ھەرێم و جێبەجێکردنی سەروەری یاسا".
جەختیکردووەتەوە کە "قەت رێگانادەین پێشێلکارانی
قانوون و مشەخۆران مەرامەکانیان بێنەدی و دواجار ئێمە خزمەتکاری کۆمەڵانی خەڵکین و
لەخزمەتی ھەمووانداین."