كچێكی دیكەی محەمەدی حاجی مەحمود پۆستی پێدرا


شارا محەمەد حاجی مەحمود، كچی محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پۆستی بەرپرسی نوێنەرایەتی حیزبەكەی لە وڵاتی سوید وەرگرت.

رێبین محەمەد حاجی مەحمود، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە فەیسبووكی نووسیویەتی "سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20ی ئابی 2022 لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید ئاڵوگۆڕی بەرپرسی نوێنەرایەتی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە سوید كرا لە هەڤاڵ شادمان ڕۆستەم مستەفا بۆ شارا محەمەد حاجی مەحمود".

لەدواین كۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان كە ئەمساڵ بەسترا، كوڕ و كچ و زاوایەك و كچەزایەكی محەمەد حاجی مەحمود بوونە ئەندامی سەركردایەتی، دواتریش رێبینی كوڕی كرایە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكان.




PM:07:45:20/08/2022