كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پێشدەخرێت


بڕیارە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی وڵاتی میسر بكات و بەو هۆیەشەوە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەمەی ئەنجومەنی وەزیران پێشدەخرێت.

بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، سبەی یەكشەممە ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و هۆكارەكەشی بۆ سەردانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بۆ شاری قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسر دەگەڕێتەوە كە بڕیارە بەمەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی عەرەبی سەردانی ئەو وڵاتە بكات و تێیدا (عێراق، میسر، ئوردن، ئیمارات و قەتەر)یش بەشداری تێدا بكەن.

بڕیارە لەو لوتكەیەدا تاوتوێی دۆسیەی ئەمنی و هەواڵگری بكرێت، سەرەڕای باسكردن لە دۆسیەی ئابوری و سیاسی لەسەر بارودۆخی ناوچەكە.



PM:11:05:20/08/2022