ئەمڕۆ یەک شەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند کە ژمارەیەک هەلی کاری بۆ قەزای سەیدسادق ڕاگەیاندوە و
دەڵێت، "دەبێت پێشکێشکارانی فۆڕمەکە تەمەنیان لە نێوان ٢٤بۆ ٣٥ ساڵ بێت.
کەناڵی (سپی) میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە..
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی
کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت "پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەک لە هەڵگرانی
بڕوانامەی بەكالۆریۆس لە تایبەتمەندیەكانی "كارگێڕی - ژمێریاری - یاسایی - توێژەری
كۆمەڵایەتی - توێژەری دەروونی - تەكنەلۆجیای زانیاری." هەیە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەوەشی خستووەتە
ڕوو کە پێویستیان بە دامەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی "ئامادەیی"ـە بۆ پیشەی
شۆفێری بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە قەزای سیدسادقی سەر
بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی.
لەبارەی مەرجەکان بۆ پێشکێشکارانی فۆڕمەکە، وەزارەتەکە
باسی لەوە کرد، پێویستە پێشكێشكاری فۆڕمی دامەزراندن تەمەنی لە نێوان ٢٤ بۆ ٣٥ ساڵ
بێت و دانیشتووی قەزای سیدسادق بێت.
لەبارەی چۆنیێتیی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە، وەزارەتی
کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، پڕكردنەوەی فۆڕم تەنیا بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و
بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٢ تا ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢