دەستپێشخەرییەكەی عامری بۆ دۆخی عێراق ئاشكرابوو


ناوەڕۆكی دەستپێشخەریەكەی هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح بۆ لایەنە عێراقیەكان ئاشكرا دەكرێت كە یەكێكیان ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنەوەی پەرلەمانی عێراقە.

كەریم شكور، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق  بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاندووە "بەپێی دەستپێشخەریەكەی عامری، دەبێت پەرلەمان كۆببێتەوە و حكومەت پێكبهێنرێت، دواتر لە ماوەی ساڵێكدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجام بدرێت و ساڵی دووەمیش هەڵبژاردنی پەرلەمان بكرێت."  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، "هەر دەبێت پەرلەمان دابنیشێت و حكومەت پێكبهێنرێ، چونكە ئەم حكومەتە كاربەڕێكەرە و ناتوانێت پارە بۆ هەڵبژاردن خەرج بكات، كێشەكان دەبێت بەپێی یاسا چارەسەر بكرێن، ئەگینا عێراق بەرەو پشێوی دەڕوات."  

كەریم شكور روونیكردەوە، ڕەوتی سەدر بەردەوام سەقفی داواكارییەكانیان بەرزتر دەكەنەوە، لەكاتێكدا چارەسەر تەنها گەڕانەوەیە بۆ گفتووگۆ، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ یاسا و دەستور.  



PM:11:01:21/08/2022