غالیب محەمەد پێشنیارێكی نوێ بۆ ناوی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات


پەرلەمانتارێكی پێشووی عیراق رایدەگەیەنێت "لە بری وەزارەتی پێشمەرگە، بیكەن بە وەزارەتی تاڵانی زەوی".

د.غالب محەمەد، پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی عێراق لە پێگەی خۆی نووسیویەتی "زیاتر لە  دەیان هەزار دۆنم بە ناوی پێشمەرگە و نادی پێشمەرگە و كوڕی وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی حەفتا و هەشتا براوە بەتاڵانی تاڵان كراوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ژیانی پێشمەرگەش لەوپەڕی خراپیدایە، ئەوەیشی پێشمەرگەی راستە قینەیە هەتا ئێستا خاوەنی مەترێك زەوی نییە لەو نیشتیمانەی كە گیانی خۆی بەفیدای دەكات".

غالیب محەمەد دەڵێت "ئیتر نازانم وەزارەتی پێشمەرگە  و هێزی حەفتا و هەشتا بۆ پاراستنی خەڵكە یان بۆ بەتاڵانبردنی زەوی و سامانی میللەتەكەیە بەناوی پێشمەرگەی داماوەوە ؟".





PM:11:44:21/08/2022