پارێزگای هەولێر ئامادەكاری بۆ دروست نەبوونی لافاو دەكات


بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە 11 ملیار دینار بۆ چەند پڕۆژەیەك و لە نێویاندا رێگەگرتن لە دروستبوونی لافاو و كەمكردنەوەی زیانەكانی لە شاری هەولێر تەرخانكرا.

پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەدیوانی پارێزگادا، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە گرتنەبەری رێوشوێن و ئامادەكاریی بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ بەڕێوەچوو، بەفەرمانی سەرۆكی حكومەت، بڕیاردرا زیاتر لە 11 ملیار دینار، بۆ ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەك بەمەبەستی دووبارەنەبوونەوەی لافاو لەشاری هەولێر خەرج بكرێت.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بەزووترین كاتدا دەست بكرێت بە هەڵمەتی پاككردنەوەی سەرجەم مەنهۆڵ و ئاوەڕۆكان، جگە لە لادانی زێدەڕۆیی و وەرگرتنی رێوشوێنی پێویست دەرهەق بە هەموو ئەوانەی زێدەڕۆییان كردووەتە سەر رێڕەوی ئاو.

جێی ئاماژەیە ساڵانە لە وەرزی زستاندا شاری هولێر رووبەڕووی لافاو دەبێتەوە و ئەمساڵیش بەهۆی لافاوەوە ژمارەیەك هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.



PM:09:01:22/08/2022