لە هەڵەبجە نەشتەرگەرییەكی "دەگمەن" ئەنجامدرا


بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكی "دەگمەن"ی لە پارێزگاكەیان راگەیاند و دەڵێت "نەشتەرگەرییەكی زۆر گەورەو ترسناكە، بۆیە تەنها لە سەنتەرە پێشكەوتوەكاندا ئەنجام دەدرێت".

د.ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاندووە، لە نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتوانی چەكی كیمیایی لە هەڵەبجە بۆ یەكەمجار نەشتەرگەرییەكی دەگمەن ئەنجامدرا، نەشتەرگەرییەكە پێی دەوترێت (retrocaval ureter) لەم حاڵەتەدا بۆری حالب دەكەوێتە پشت شاخوین هێنەری سك بەم هۆیەشەوە ئاستەنگی بۆ گورچیلە دروست دەبێت، كە ئەمەش نەشتەرگەرییەكی زۆر گەورەو ترسناكە، بۆیە تەنها لە سەنتەرە پێشكەوتوەكاندا ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئەم نەشتەرگەرییە لەلایەن د.ئارام كەریم حەمەئەمین، پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ، د.زەردەشت مەحمود، پسپۆڕی بێهۆشكاری بەهاوكاری یاریدەدەری نەشتەرگەر رەزا ئەكرەم و یوسف ئەحمەد، یاریدەدەری بێهۆشكار سوارە  و  هاوژین   و دڵنیا ئەنجامدراوە".




PM:10:44:22/08/2022