حاكم شێخ لەتیف: ئێستا دوو هەرێمی هەیە كە خەریكە دەبینە دوو میلەت لە هەولێرو سلێمانی


حاكم شێخ لەتیف، پسپۆڕی یاسایی و دادوەری رایدەڤەیەنێت "شتێك نییە ناوی هەرێمی كوردستان بێت، بەڵكو ئەوەی هەیە میرنشینی بارزانی و تاڵەبانی و قەندیل هەیە".

حاكم شێخ لەتیف لە كۆڕێكدا رایگەیاندوە "توركیاو ئێران هەرگیز نایانەوێت لە هەرێمی كوردستاندا یەكڕیزی هەبێت، دواتر حزبی ملیشیاو هێزی ملیشیا و سەركردەی ملیشیا گەورەترین دوژمنی كوردن و خۆسەپێنترین شتن، ئێستا دوو هەرێمی هەیە كە خەریكە دەبینە دوو میلەت لە هەولێرو سلێمانی".

هەروەها وتویەتی لە ساڵی ١٩٩٢ وە ئەو دوو حزبە ملیشیاییە كە مەترسیدارترین شتن لەسەر كورد بۆ ئەوەی بەردەوامی بە ملیشیابوونی خۆیان بدەن بەلایانەوە گرنگ نییە بە دامەزراوەییبوونی كوردستان بە مەبەست جیاوازییەكان قوڵ دەكەنەوە.

ناوبراو باس لەوە دەكات "دەبێت سیستەمێك دروست بكرێت كە لێپرسینەوە هەبێت ئەویش بە دروستكردنی دامەزراوەكان دەبێت ئەوەش بەم حزب و سەركردانە دروست ناكرێت".

حاكم شێخ لەتیف رەخنە لە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن دەگرێت و دەڵێت" رۆڵێكی خراپیان بینی لەوەی كە چوونە ناو دەسەلات و بێ متمانییەكی گەورەییان دروست كرد لای خەڵك تائێستاش ئەم هەوری بێ متمانییە نەڕەویوەتەوە، بۆیە ئەو حزبانە بە دەسەلات و ئۆپۆزسیۆنەوە یاریان بە سۆزی خەڵك كردوە".




AM:12:27:24/08/2022