فێتی واپ گۆرانیبێژی دیاری بواری (راپ)ی ئهمریكی به تۆمهتی بازرگانیكردن و بهكارهێنانی ماددهی هۆشبهر دەستگیرکرا، له لێكۆڵینهوهدا دانی بهوه ناوه، كه بازرگانی بهو ماددهیه كردووه و هاوكات به كاریشی هێناوه.
بەپێی هەواڵێکی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکی، فێتی واپ، كه گۆرانیبێژێكی ناسراوی بواری (راپ)ە، به تۆمهتی بازرگایكردن و بەکارهێنانی ماددهی هۆشبهر، لهلایهن پۆلیسی نیویۆركهوه دەستگیرکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له لێكۆڵینهوهکەدا واپ دانی به تاوانهكهیدا ناوه، بە "پیلانگێڕی" بۆ هەڵگرتن و دابەشکردنی (٥٠٠) گرام یان زیاتر لە کۆکاین.
تائێستا هیچ وادەیەک بۆ سزادان فێتی دیاری نەکراوە، بەڵام وتەبێژی نوسینگەی داواکاری گشتی واشنتن بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نیویۆرک ڕایگەیاند" پارێزەرێکی ئەو ڕاپەرە داوای کردووە کاتی سزادانی خێرا بکرێت".
فێتی واپ لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ پێنج کەسی دیکە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرا و بە کەفالەتی (٥٠٠) هەزار دۆلار ئازاد کرا، بەڵام دوای ئەوەی داواکارانی گشتی رایانگەیاند، ئەو مەرجەکانی پێشێلکردووە بە هەڕەشەی کوشتنی کەسێک.
فێتی واپ ناوی ڕاستەقینەی ویلی ماکسوێڵی دووەمە، لە ٧ی حوزەیرانی ١٩٩١ لە شاری پاتەرسن لە ئەمریکا لەدایکبووە، ڕاپەر و گۆرانیبێژێکی دیاری ئەمریکییە، یەکەم گۆرانی فێتی واپ لە ساڵی (٢٠١٥) بە ناوی (Trap Queen) بڵاویکردەوە، هەر لەو ساڵەدا لە بەریتانیا خەڵاتی (١٠) باشترین فیلمی بە دەستهێنا، هەروەها پاڵێوراو بوو بۆ دوو خەڵاتی گرامی.
واپ هەوادارێکی زۆری له ئهمهریكادا ههیه، ئێستهیش كه بهو تۆمهته دەستگیرکراوە، چاوهڕێی سزای توندی لێ دهكرێت و پێشبینی دهكرێ دادگای نیویۆرك، بهلای كهمهوه بۆ ماوهی پێنج ساڵ له گرتووخانه بیهێڵێتهوه.