ئەمڕۆ ٢٥ ی ئابی ٢٠٢٢ بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەكانی
تەندروستیی و ڕێنماییەكانی دیكەی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی
كۆگایەكی بێ ناوی دواخست.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، لەكاتی سەردانی
لیژنەكە دەركەوتووە شوێنەكە پابەندی هیچ یەكێك لە مەرجەكانی تەندروستی و ڕێنماییەكانی
كۆگاكردنی خواردەمەنی نابێت و تەواوی ئەو برنج و ئاردەی لە كۆگاكەدا عەمبار كراوە
ئەسپێی هەڵهێناوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی
كۆگاكە دادەخرێت و خاوەنەكەی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
هاوکات ئەو کۆگایە لە گەرەکی هاوکاری شاری
سلێمانییە.