هێزیكی زۆر لەناو بەغدا بڵاوەی پێکراوە، ناوچەی سەوزیش داخراوە

‌زرێپۆشێکی دژە تیرۆر لەرێگای فرۆکەخانەی بەغدا - مەدا
سەرچاوەیەکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویان کردەوە کە لەشەوی رابردوەوە جموجوڵێکی سەربازی چڕ لە ناو بەغداد بە دیدەکرێت و چەندین یەکەی هاوبەش‌و هێزی دژە تیرۆر بڵاوبوونەتەوە. ئەمەش لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی یاسایی راسپاردنی کەسێک کە دێت لە گەوەرەترین هاوپەیمانی بۆ پێکهێنانی حکومەت.
ماڵپەڕی مەدا پرێس بڵاویکردەوە شەوی رابردوو درەنگانێک چەندین یەکەو هێزی سەربازی لە ناوچەکانی کەرادەو سالحیەو ناوچەی سەوز بڵاکراونەتەوەو ئەوانیش لە هێزەکانی دژە تیرۆر و هێزی نوخبەو پۆلیسی فیدراڵی و ئەم هێزانە زۆرێکیان زرێپۆشیان پێیە.
ئەوەی جێگای سەرنجە ناهێڵن کەس بچێتە دەرەوەو کەسیش هاتوچۆی ناوچەی سەوز بکات.
ئەم بارودۆخە پاش ئەو وتارە دێت کە مالکی شەوی رابردوو پێشکەشی کردو هێرشی کردە سەر سەرۆک کۆمار، ئەمەش دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی راسپردنی کەسێک لەگەورەترین هاوپەیمانی بۆ پێک‌هێانی حکومەت کۆتایی هات.



AM:09:27:11/08/2014