وه‌رزی ڕابردووی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام دراو دوایی چه‌ندین یاری به‌هێز كچانی غاز جامی یه‌كه‌می عێراق یان له‌و وه‌رزه به‌رز كرده‌وه .
جیاواز له ساڵی ڕابردوو ، یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق یارییه‌كانی وه‌رزی 2021-2022 ی گواسته‌وه شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق و هه‌شت تیم له كێبڕكێكی ده‌ست خستنی نازناوه‌كه‌ی بوون كه چوار له‌و تیمانه به یاریزانی پیشه‌گه‌ر پێكهاته‌كه‌یان تۆكمه كردبوو ، ئه‌مه‌و له دوایی حه‌وت سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوایی یه‌ك ، كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان جامی یه‌كه‌می له شاری به‌سره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه شاری سلێمانی و بیكه‌نه دیاری بۆ یانه‌كه‌یان .
به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له باره‌ی ئه‌و ئه‌نجامه‌یان به پیشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه له‌م وه‌رزه ته‌نیا یانه‌ی غاز جنوب كه له شاری به‌سره‌یه ڕكابه‌ر نه‌بوون به‌ڵكوو چوار یانه ڕكابه‌ری بۆ نازناوكه‌یان ده‌كرد كه خۆش به‌ختانه دووباره كچه پیشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به شایسته‌ی توانیان سه‌ركه‌وتن له دوایی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستی بهێنن و نازناوی ئه‌و وه‌رزه‌شیان برده‌وه و بوینه پاڵه‌وان له نێو پایته‌ختی عێراقه‌وه .