وێنە.. هونەرمەندێکی دیاری لوبنانی بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا

بەیانی ئەمرۆ شەممە گۆرانیبێژی دیاری لوبنانی (جۆرج راسی) لەکاتی گەڕانەوەی لە ئاهەنگێکی گۆرانی وتن لە نێوان سنوری سوریا و لوبنان لەگەڵ کچێکی هاوەڵیدا لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.

میدیاکانی لوبنان گیان لەدەستدانی ئەو هونەرمەندەیان پشتڕاستکردۆتەوە، کە ناوی (جۆرج راسی)یە لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا بووە، کە لە ڕێگای گەڕانەوەی لە سنووری سووریاوە تووشی بووە.

میدیاکانی لوبنان ئاماژەیان بەوە شکردووە، (زینا ئەلمورابی) خەڵکی تەرابلوس، لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەدا بووە کە (راسی) لە سنووری سووریاوە لێی دەخوڕی، هەروەها گیانی لەدەستداوە.

جۆرج راسی لە ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢ لە گوندی سەلامون ئەلنەشم لە لوبنان لەدایکبووە، ئەکتەر، گۆرانیبێژ، مۆدێل، مۆسیقاژەن و گۆرانیبێژێکی دیاری لوبنانی بووە و لە بنەماڵەیەکی هونەری جیاواز لەدایکبووە، جۆرج لە تەمەنی (١٦) ساڵیدا یەکەم گرێبەستی خۆی بەدەستهێنا کە گرێبەستێکی شەش مانگ بوو بۆ ئەوەی لە یانەی (ئۆپشنز) کە یانە شەوانەکەی نێودەوڵەتییە لە شاری کاسلیکی لوبنان نمایش بکات، هەروەها ناوبراو برای هونەرمەند (نادین ئەلڕەسییە)، هاوسەری پێشووی خانمە مۆدێلی بەڕازیلی-لوبنانی بوو بە ناوی (جۆیل حاتەم) و منداڵێکیان هەیە بەناوی (جۆ). 


AM:10:47:27/08/2022