لەتیف مستەفا: کاری دادگای فیدراڵی نییە گەورەترین کوتلە دیاری بکات

ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەتیف مستەفا رایگەیاند" کاری دادگای فیدراڵی نییە گەورەترین کوتلە دیاری بکات".
لە لێدوانێکی تایبەت بۆ سپی میدیا پسپۆری دەستوری لەتیف مستەفا بە سپی میدیای راگەیاند" داداگای دەستوری دوو کاری هەیە، یەکێکیان تەفسیرکردنی دەستورە ئەگەر نارۆشنی هەبوو، دووەمیان ئەگەر سەرپێچیەکی دەستوری هەبوو ئەو بڕیاری لەسەر دەدات".
ئەو لە درێژەی لێداوانەکەیدا وتی" دەستنیشانکردنی گەورەترین کوتلە کاری دەداگای فیدراڵی نییە، ئەمە جگە لەوەی ئەو رۆژەی سەرۆکی پەرلەمان و هەر دوو جێگرەکەی هەڵبژێردرا، حەیدەر عبادی وەک کاندیدی گەورەترین کوتلە کە هاوپەیمانی نیشتمانی بوو دەستنیشانکرا، ئەگەر وەک کاندیدی دەوڵەتی یاسا خۆی کاندید بکردایە بەدڵنیایەوە دەرنە دەچوو، هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا ئیبراهیم جەعفەری سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی بە راشکاوی وتی کاندیدی ئێمە تەنها حەیدەر عبادیە".
ئەو وتی " ئەگەر دوایەکی لەو شێوەیە پێشکەشی داداگای فیدراڵی بکرێت، ئەوا کاتی دوێت و دەبێت ئەندامەکانی دادگاکە کۆببەنەوەو بڕیار بدەن".
ئەو دەنگۆیانەی کە گوایە دادگای فیدراڵی بریاری دابێت کە دەوڵەتی یاسا گەورەترین کوتلەیە، لەتیف مستەفا بەدووری زانی و وای بۆ دەچوو کە پروپاگەندەی دارودەستەی مالکییە.
سەبارەی بە بانگهێشتکردنی د. فواد مەعسوم سەرۆکی وڵات بۆ بەردەم پەرلەمان، ناوبراو " ئەگەر ئەمەش رووبدات پەرلەمان تەنها دەتوانێت بانگهێشتی بکات، بەڵام ئەو ناتوانێت لای بەرێت، بەڵکو ئەو تۆمەتی دەخاتە پاڵ و بەنوسراو بەرزی دەکاتەوە بۆ دادگای فیدراڵی ئەو بڕیار دەدات لای بەرێت، یان بیهێلێتەوە". 
 
    



PM:01:14:11/08/2014