ئه‌مریكا په‌یامێك ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات‌

ئه‌مریكا په‌یامێك ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات‌ و ئاگادارى ده‌كاته‌وه‌ ڕایدەگەیەنێت "پێویستە ڕۆژنامەنوسان بتوانن کاری خۆیان بکەن بەبێ ترس لەتۆقاندن‌و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی".

 

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا له‌هه‌ولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە " ستافی كونسڵخانەكە لەگەل كۆمەڵێك رۆژنامەنووسی هەرێمی كوردستان كۆبونەتەوە كونسوڵخانه‌كه‌ هۆکاری کۆ بوونەوەکەی ئاشكرایكردوه‌، تییدا هاتووە  "بەشێکی زۆر لەو ڕۆژنامەنوسانە پێیانڕاگەیاندین، بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەستگیرکراون‌و گوێبیستی هەندێک چیرۆکی زۆر نیگەرانکەربوین‌".

ئەمریکاش هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە بە حلکومەتی هەرێم ڕاگەیاندووە دەڵێت  "ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا باوەڕی وایە، پێویستە ڕۆژنامەنوسان بتوانن کاری خۆیان بکەن بەبێ ترس لەتۆقاندن‌و دەستگیرکردنی هەڕەمەکی‌و گەڕان بەناو ئامێری ئەلیکترۆنیدا بەبێ ڕەزامەندی دادگاو جیاکاری، بەپاڵنەری سیاسی‌و هەڕەشە یاخود تۆڵەسەندنەوە".



PM:05:02:27/08/2022