پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا رایگەیاند، "لە ماوەی
دوو مانگی رابردوودا نزیکەی ٢٦٥ بەنزینخانەیان سزاداوە".
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ ی ئاب، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە
بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند " بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەکارەکانى
لیژنەکانی بەدواداچوون و چاودێرییکردنى بەنزینخانەکان و چۆنیەتى دابەشکردنى
بەرھەمی بەنزینی جۆری ٨٠٠ دیناری نۆرماڵ، کە ئێستا لە بەنزینخانەکانی هەولێر
دەستدەکەوێت، سەردانی یەکێک لە بەنزینخانەکانمان کرد".
ئەوەشی ڕاگەیاند " دڵنییای دەدەینە هاوڵاتیان، ئەگەرچى
ماوەیەکە دەستمان بە گرتنەبەری رێککار کردووە لەگەڵ ئەو بەنزینخانەى کە دەستکاری
كوالیتی بهنزین دەکەن و بەنزین خراپ دەفرۆشن بەهاووڵاتیان، کە لەسەرەتاى مانگى
شەشى ئەمساڵ تاوەکو ناوەڕاستى ئەو مانگە نزیکەی ٢٦٥ بەنیزنخانە سزادراون، بەڵام لە
ئەمڕۆوە رێککارەکانمان توندر دەبن و هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی
بەنزین".
وتیشی " هەر بەنزینخانەیەک کە زیاتر لەجارێک سەرپێچی بکات
و پابەند نەبێت بە ڕێنمایەکان و دەستکاریکردنى كوالیتی بهنزین بکات و بەنزینى
خراپ بەهاوڵاتیان بفرۆشێت، بەنزینی ٨٠٠ دیناری پێنادرێت و بۆ ماوەیەکی زۆریش
دایدەخەین".