بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا سوهەیل خورشید، ناسراو بە مامۆستا شەماڵ، نوسەری بواری مێژوو و ئەندامی ئەنجوومەنی ئیدارەی گەرمیان و ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی کوردستان، لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە قەزای کفری بە دەستڕێژی گوللە کوژرا.
سوهەیل خورشید تەمەنی (٦٢) ساڵ بوو و فەرمانبەر بوو لە فەرمانگەی کشتوکاڵی کفری و پۆستی سەرۆکی ئەندازیارانی پێشکەوتووی کشتوکاڵی هەبووە لە ئیدارەی گەرمیان، نووسەرێکی دیار و مێژوونووسێکی دیاری کورد بوو.