توركیا.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی لەدەستدا و (٤٦) کەسی دیکەش برینداربوون

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٢ پاسێکی گواستنەوەی گەشتیاران لە ڕێگایەکی تورکیا وەرگەڕا و، بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و دەیان کەسی تریش برینداربوون. 

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ پاسێکی گەشتیاری لە ناوچەیەکی دارستاندار لە ویلایەتی بورسا لە باکوری تورکیا لە رێگاکە وەرگەڕاوە، کەسێک گیانی لەدەستدا و (٤٦) کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی تورکیا باس لەوەش دەکەن، کە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە، هاوکات بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە ناوخۆییەکان کراون.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووش، پاسێکی گواستنەوەی گشتی لە پارێزگای پاموکالێی باشووری تورکیا وەرگەڕا و بەهۆیەوە (٢٨) کەس برینداربوون.


PM:02:50:28/08/2022