لێدوانێك لە ئاراس شێخ جەنگی سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی سیستەمی هاوسەرۆكی یەكێتی


ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و برای لاهور شێخ جەنگی رایدەگەیەنێت "سیستمی هاوسەرۆكی دەمێكە هەڵوەشێندراوەتەوە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ روویدا پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی بوو".

ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووەوە و  بە كۆی دەنگی ئەندامان، سیستمی هاوسەرۆكی هەڵوەشێنرایەوە و بافڵ تاڵەبانی وەك سەرۆكی یەكێتی هەڵبژێدرا. 

ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاندووە "پیرۆزباییان لێدەكەم و سیستمی هاوسەرۆكی دەمێكە هەڵوەشێندراوەتەوە، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ روویدا پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی بوو، چونكە سەركردایەتی ناتوانێت بڕیارەكانی كۆنگرە بگۆڕێت، بەڵام زۆرجار لە نێو حیزبە كوردییەكاندا زۆر شت دەكرێت پێچەوانەی پەیڕەوە."

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە "ئەگەر من ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی بەشداربوومایە داوام لە بافڵ تاڵەبانی دەكرد لەگەڵ پارتی یەكبگرنەوە و ببن بە یەك حیزب، ئەوە باشترین خزمەتە كە یەكێتی ئێستا بیكات."



PM:07:44:28/08/2022