وادەی دابەشکردنی مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دیاریکرا

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشبکرێت.   

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ژمێریاریی وەزارەتی پێشمەرگە بانکەکانی ئاگادارکردووەتەوە رۆژی چوارشەممە ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ مووچەی مانگی ئابی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشبکەن". 

تا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم وادە و خشتەیەکی تەواوەتی بۆ مووچە بڵاونەکردووەتەوە، لە كاتێكدا پێشتر حكومەت ڕایگەیاندبوو، ڕۆژی هەموو (٢٥)ی مانگێك مووچە دابەشدەكرێت.


PM:05:25:29/08/2022