لە بڵاوکراوەکەدا، یۆنامی داوا لە خۆپیشاندەران دەکات، لە باڵەخانە حکومییەکان و ناوچەی سەوز بکشێنەوە بۆ ئەوەی حکومەت بتوانێت بەردەوام بێت و کارەکانی جێبەجێ بکات.
دەشڵێت" پێشهاتەکانی ئەمڕۆ پەرەسەندنێکی زۆر مەترسیدارە، دهبێت دهزگاكانی دهوڵهت له خزمهتی گهلی عێراقدا بن، له ههموو بارودۆخێك و له ههموو كاتێكدا".
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا یۆنامی داواش لە لایەنە سیاسییەكان دەكات، کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پەنا بۆ دیالۆگ ببەن وەک تاکە ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر کشانەوەی خۆی لە کاری سیاسی راگەیاند و لایەنگرانی سەدریش وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.