شەڕ لەبەغدا و لە بەسرە لە نێوان سرایا سەلام و هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستیپێکرد

لە چەندان گەڕەکی بەغدا ئەمشەو ٢٩ ی ئاب شەڕ لە نێوان سەرایا سەلام  باڵی سەربازی رەوتی سەدر و ، میلیشیاکانی ناو حەشدی شەعبی روویدا.

وەک پێشبینی دەکرا شەڕی ناوخۆی نێوان باڵە جیاکانی شیعە روویدا و لە چەندان گەڕەکی بەغدا و بەسرە لە نیوان سەرایا سەلام و ملیشیاکانی نێوان حەشدی شەعبی بە چەکی سووک و ناوەندی تەقە لەیەک دەکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە پێش دەستپێکردنی شەڕ، تەنها لە تەقە لە خۆپیشاندەران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس ١٢ کەس کوژران.

سەرباری دابەزاندنی هێزێکی زۆری حکومی لە چەندان شوێنێ بەغدا، بەلآم میلیشیاکانی هەردوولا، چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرایا سەلام بەقورسی شەڕی یەکتر دەکەن.

لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەدا چەند کاتیوشایەک ئاراستەی ناوچەی سەوز کرا کە چاودێران ئەمە بە پەرەسەندنێکی سەربازی مەترسیداری ناو دەبەن.

بەیانی ئەمرۆ موقتەدا سەدر وازی لە سیاسەت هێنا و جەماوەرەکەی کشانە نێو هەموو ناوچەکانی سەوز و هێزێکی ئەمنی تەقەی لە خۆپیشاندان کردو دۆخەکە بەرەو بارگژی رۆشت و تا ئێستا لە هەڵکشاندایە.



PM:10:19:29/08/2022