مەحمود عوسمان سیاسەتمەتدار و چاودێری سیاسی ڕایدەگەیەنێت" به‌ڕاستی دۆخێكی زۆر ناماعقوله له عێراق، به‌ڕاستی ئه‌و وڵاته‌یان به ته‌واوی وێرانكردووه شیعه‌كان سه‌لماندیان كه توانای حوكمی عێراقیان نییه، ئه‌وه ده‌ركه‌وت له ساڵی (٢٠٠٣) وه حوكمیان به‌ده‌سته‌وه‌یه ئه‌و وڵاته چی لێهاتووه".
مەحمود عوسمان سیاسەتمەداری سەربەخۆی کورد و ئەندامی خولی پێشووتری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" دۆخی عێراق خراپه به‌ره‌و باشی ناڕوات، ئه‌وه چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه هیچ ڕێككه‌وتن نه‌بوو له نێوانیاندا ڕێككه‌وتنی سیاسی بێگومان سه‌دریش داواكاریه‌كانی جێبه‌جێ نابن لایه‌نه‌كانی تر ڕازی نابن له‌سه‌ری، سه‌در كاتی خۆی وتی له‌په‌رله‌مان ده‌كشێمه‌وه كشایه‌وه له‌پاش ئه‌وه زیاتر توند بوو شه‌قامی جوڵاند و خۆپیشاندان كرا و په‌رله‌مانیان گرت، ئێستا ڕایگه‌یاندووه، وتی ئیتر سیاسه‌ت ناكه‌م، به‌ڵام هانی تاقمی خۆیداوه كه هه‌موو شوێنه‌كان بگرن واته ئه‌وه عاده‌تیه‌تی چه‌ند جارێک ئه‌وانه ڕوویداوه ئیتر ئه‌و پشێویه دروستبووه كه ده‌بینرێت بێگومان ده‌ستور مافیداوه به هه‌موو كه‌سێک خۆپیشاندان بكات، به‌ڵام ده‌ستور نه‌یوتووه بڕۆنه ناو كۆشكی كۆماری و بڕۆنه ناو په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ت ئه‌وه پشێویه‌كه دروستیانكردووه، به‌ڕاستی شتێكی زۆر خراپیشه".
ئاماژەی بەوەشکرد، لایه‌نه‌كه‌ی تریش كه به‌رامبه‌ر سه‌درن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی مالیكی ئه‌وانیش له سه‌در خراپترن، چه‌ند ساڵه حوكمی عێراق ده‌كه‌ن بێكه‌ڵكن و گه‌نده‌ڵن نه‌یانتوانیووه ئیداره‌ی ئه‌و وڵاته بكه‌ن ئه‌وانیش كێشه‌ن له‌به‌رئه‌وه كێشه‌كان كه‌وتۆته نێوان شیعه‌كانه‌وه، شیعه‌كانیش چه‌ند ساڵه ئیداره‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن نه‌یانتوانیووه ئیداره‌ی بكه‌ن، به‌ڵكو وێرانیان كردووه عێراق تووشی گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر بووه هه‌ژاریه‌كی زۆر هه‌یه خزمه‌تگوزاری نییه، هه‌موو خه‌ڵكه‌كه چه‌كداره، دۆخێكی هه‌تا بڵێیت خراپه له‌ناو عێراقدا.
ڕوونیشیکردەوە، ده‌ڵێن مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌ش بڕیاره ڕاگه‌یه‌نراوێک ده‌ربكات ده‌رباره‌ی ئه‌و بارودۆخه ڕه‌نگه هه‌ندێک شه‌هید و بریندار‌و ئه‌وانه ڕووبده‌ن، به‌ڵام بكوژێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ک ده‌وترێت سه‌در ئێستا مانیشی گرتووه له‌خواردن گوایه سیاسه‌ت ناكات، ئێستا سه‌در ڕایگه‌یاندووه كه مانیگرتووه له‌خواردن هه‌تا شه‌ڕه‌كان ده‌وستێت شه‌ڕه‌كانیش جه‌ماعه‌تی خۆین (سەدرن) خه‌ریكی ئه‌و شه‌ڕه‌ن تێناگه‌ین به‌ڕاستی دۆخێكی زۆر ناماعقوله له عێراق، به‌ڕاستی ئه‌و وڵاته‌یان به ته‌واوی وێرانكردووه شیعه‌كان سه‌لماندیان كه توانای حوكمی عێراقیان نییه، ئه‌وه ده‌ركه‌وت له ساڵی (٢٠٠٣) وه حوكمیان به ده‌سته‌وه‌یه ئه‌و وڵاته چی لێهاتووه.
د. مەحمود عوسمان باس لە کاریگەری ئەو دۆخەی بەغداد دەکات لەسەر هەرێم، لەو ڕووەوە مەحمود عوسمان دەڵێت" ناگاته ئه‌وه‌ی شه‌ڕبكه‌ن، به‌ڵام كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستانیش، ئه‌وه چوونه‌ته سه‌ر كۆشكی كۆماری له‌وێ یه‌كێتی نیشتیمانی، چونكه له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگین، ئه‌وان دژی ئه‌وه‌ن له‌وانه بوو په‌رله‌مانی عێراق له سلێمانی كۆببێته‌وه لایه‌نی سه‌دریش دژی ئه‌وه‌ن په‌رله‌مان كۆببێته‌وه، ئێمه پێویستمان به بودجه و پێویستمان به مووچه هه‌یه كێشه‌ی نه‌وت و غازمان هه‌یه، كێشه‌ی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه كێشه‌ی مادده‌ی (١٤٠) هه‌یه كه به‌غداد ئه‌مه حاڵی بێت حكومه‌ت نه‌بێت، ئێمه زۆر زیان ده‌كه‌ین، چونكه ئێمه‌ش به‌شێكین له عێراق، كێشه گه‌وره‌كانمان له به‌غداده ده‌بێت له‌وێ چاره‌سه‌ر بكرێت".