جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" دڵنیایی ده‌ده‌م دانانی کامێراکانی هاتوچۆی جێگیر لە سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت و ئێستاش بەردەوامن لە کارەکانیان، بەڵام ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم جاران كامێرا‌كان له‌ئاستێكی نزمدا بوون ئێستا به‌رزیانكردۆته‌وه و بەردەوامن لە کارەکانیان:.
بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" دڵنیایی ده‌ده‌م كه ئه‌و كاره (دانانی کامێراکانی هاتوچۆی جێگیر) جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام واهه‌ستده‌كه‌م حكومه‌ت بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه ده‌ستكاری ڕێوشوێنه‌كانی بكات، به‌ڵام خۆی له‌ڕاستیدا كه ئێمه ره‌تمانكرده‌وه هه‌ر گرێبه‌سته‌كه یاسایی نه‌بوو، گرێبه‌سته‌كه دژی یاسای هاتوچۆ بوو، چونکە بۆ نمونە له‌ناو سلێمانیدا كۆمه‌ڵێک ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا هه‌یه، هه‌ریه‌كه ژماره‌یه‌كی هه‌ڵواسیوه كاتێک ئه‌و كامێرایه ده‌یگرێت به‌ڕاستی نازانێت بێ سه‌ره‌تایه یاخود سه‌ره‌تای هه‌ی،ه له گرێبه‌سته‌كه‌شدا حكومه‌ت ده‌بێت مانگانه به‌كاش ئه‌و پاره‌یه بداته‌وه به كۆمپانیاكه".
ڕوونیشیکردەوە، سێ هۆكار هه‌یه کە جارێ كامێرا دانه‌نرێت، حكومه‌ت پێویسته هه‌وڵبدات كه مۆڵه‌ت ده‌دات، شۆفێر بخاته سه‌رشەقام، به داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستاندا مۆڵه‌ت زۆر ده‌درێت، واته شۆفێر نییه وه‌كو پێویست له‌سه‌ر شەقامەکان، خۆ مه‌رج نییه بتوانێت ئۆتۆمبێله‌كه لێبخوڕێت ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ ناكات یان ڕۆشنبیری نییه، دووه‌م، ڕێگاوبانه‌كانمان ڕێگاوبانی باش نین ئه‌و كامێرانه‌ی له‌وڵاتان دانراون له‌ڕێگاوبانێكی بێ كێشه‌دا دانراون.
بەرزان شێخ محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، پێمخۆشه كامێرا هه‌بێت له‌ڕێگاكاندا بۆ سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان چونكه ئه‌گه‌ر مانگی پێشوو به‌نموونه وه‌ربگرین ٢٧ كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه نزیكه‌ی ٨٠ كه‌سیش بریندار بووه ئه‌مه هه‌موو هۆكاره‌كه‌شی تیژڕه‌وییه له‌وه‌دا كه حكومه‌ت كامێرا داده‌نێت ئێمه وه‌كو ئه‌نجوومه‌نیش ره‌تی ئه‌وه ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ره‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه گرێبه‌ستێكی داوه به‌كۆمپانیایه‌ک به‌زیادكردنی ئاشكرا بووه نه‌بووه رێوشوێنه‌كه‌ی به‌یاسای هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پرۆژه‌یه‌ک كه له‌و بابه‌ته بێت ده‌بێت به‌زیادكردنی ئاشكرا بیدرێتێ.
بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتیشی" ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم كامێرا‌كان جاران له‌ئاستێكی نزمدا بوون ئێستا به‌رزیانكردۆته‌وه به‌رده‌وامه له‌كاره‌كانی".
ئەوەشی خستەڕوو، جێبەجێکردنی پرۆژەکە کاریگەری لەسەر داهاتی سلێمانی دەبێت، چونكه ئه‌گه‌ر شوێنێک داهاتی زۆربێت له فه‌رمانگه‌كانماندا هاتوچۆیه، ئێستا ئه‌و داهاته ٧٠% كۆمپانیایه‌ک ده‌یبات، به‌دڵنیاییه‌وه نه‌ک هه‌رئه‌وه زۆر كار هه‌یه خراوه‌ته ئه‌ستۆی ئه‌و داهاته‌ی كه له سنوری سلێمانی كۆده‌كرێته‌وه له‌وانه بودجه‌ی ته‌شغیلی-به‌كاربردنی فه‌رمانگه‌كان و كۆمه‌ڵێک شت یان ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی ڕێوشوێنی تر بگرێته‌به‌ر هه‌م بۆ موچه و هه‌م بۆ ئه‌و پارانه‌ی كه له سلێمانیدا مانگانه پێویسته خه‌رج بكرێت.