وێنە و ڤیدیۆ.. هونەرمەندێکی ناسراوی کورد وازهێنانی خۆی لە کاری هونەری ڕاگەیاند

هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد (کەریم جاف)، وازهێنانی خۆی بەیەکجاری لە کاری هونەری ڕاگەیاند.

کەریم جاف لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" دوای (٢٨) ساڵ لە کاری هونەری وازم لە گۆرانی ووتن هێنا، لەمەولا قورئان دەخوێنم". 

کەریم جاف، لە ساڵی (١٩٩٤)ەوە کاری هونەری دەست پێکردووە، چەندین مقامات و گۆرانی فولکلۆری کوردی تۆمارکردووە، ناوبراو بەرنامەی هەبووە لە چەندین کەناڵی کوردی.


AM:10:41:31/08/2022