پاپای ڤاتیکان هەڵوێستی خۆی لەسەر دۆخی بەغداد ڕاگەیاند

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە توندوتیژانە دەکات کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەغدا ڕوویاندا.

پاپا فرانسیس ئەمڕۆ چوار شەممە، لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت "من بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە توندوتیژانە دەکەم کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەغدا ڕوویان داوە، با پێکەوە دوعا بۆ گەلی عێراق بکەین". 

وتیشی "دیالۆگ و برایەتی ئەو ڕێگایەیە کە دەبێت پەیڕەوی لێبکرێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی سەختییەکانی ئێستا ببینەوە و بگەینە ئامانجی خوازراو

PM:05:48:31/08/2022