بایدن: پشتگیری عێراقێكی سەربەخۆ دەكەین


جۆبایدن، سەرۆكی ئەمەریكا پشتگیری خۆی بۆ عێراقێكی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری راگەیاند.

نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە "مستەفا كازمی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكاوە پێگەیشت كە تێیدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی دۆخی عێراق دوای رووداوەكانی ئەم دواییە كرا".  

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "لە پەیوەندییەكەدا بایدن پشتیوانی ئەمریكای بۆ عێراقێكی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری دەربڕی، وەك لە ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان ئەمریكا و عێراقدا هاتووە".  

وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە "بایدن داوای لە هەموو سەركردەكانی عێراق كرد بەشداری گفتوگۆیەكی نیشتمانی بكەن؛ بۆ دانانی نەخشەڕێگایەك بۆ دەرچوون لەو بنبەستەی ئێستا بەپێی دەستوور و یاساكانی عێراق".  



PM:09:16:31/08/2022