نووسه‌ری ناوداری ئێرانی (عه‌باس مه‌عروفی) کۆچی دوایی کرد

نوسەر و شاعیری ناوداری ئێران (عەباس مەعروفی)، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. 

عەباس مەعروفی شاعیر و رۆماننووسی بەناوبانگی ئێران، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە تەمەنی (٦٥) ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی شێڕپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

عەباس مەعروفی لە ساڵی (١٩٥٧) لە تارانی پایتەختی ئێران لە دایکبووە، خوێندنی لە زانکۆی هونەرە جوانەکانی تاران لە بواری هونەرە دراماتیکەکان خوێندووە و ماوەی (١١) ساڵ لە خوێندنگا دواناوەندیەکانی تاران وانەی (ئەدەبیات)ی وتوەتەوە.

یەکەمین کۆمەڵە چیرۆکی خۆی بە ناوی بەرامبەر هەتاو لە ساڵی (١٩٨٠)دا لە تاران چاپ کردووە، پێش تر و دواتریش چیرۆکەکانی لە بڵاوکراوەکان دا چاپ کراون، بەڵام لەگەڵ سەمفۆنیای مردووەکان بوو، کە ناوی وەک نووسەرێکی باش بڵاو بووەوە، لە ساڵی (١٩٩٠) گۆڤاری ئەدەبی گەردوونی دایە دەر و بە تەواوی و زۆر چالاکانە دەستی کردە کارکردن لەو بڵاوکراوە ئەدەبیەدا.

مەعروفی لە دوای داخرانی گۆڤاری گەردوون ئێران بەجێ دەهێلێت و به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا رۆشت، لە دوای ئەوە بۆ بەڕێوە‌بردنی ژیانی دەستی دایە کارگەلێکی تر وەکو بەڕێوەبەری هۆتێل و دواتر کردنەوەی ماڵی هونەر و ئەدەبیاتی هیدایەت لە شەقامی کانتی بەرلین، کە کتێب فرۆشیەکی گەورە بوو لەوێ دەستی کرد بە فرۆشتنی کتێب و هەر لەوێش خولی فێرکاری چیرۆک نووسی دامەزراند.

دیارترین بەرهەمەکانی مەعروفی بریتین لە: 

کتێبی ( ساڵی ئاژاوە)

رۆمانی (پەیکەری فەرهاد) بە کوردی - چاپی یەکەم ٢٠١١

سەمفۆنیای مردوەکان 

ساڵی ئاژاوە 

پەیکەری فەرھاد

فەرەیدوون سێ کوڕی بوو 

تواوە 

تەواو تایبەتی 

- کۆمەڵە چیرۆک

کتێبی (دەریا رۆیوەکانی دوورگەی شین تر)

لە بەرامبەر هەتاودا

دوایین باشترین بەرەی 

عەتری یاس 

دەریا رۆیوەکانی دوورگەی شین تر

ئەو شەست هەزارە، ئەو شەست کەسە

- شانۆنامە

تا کوێ لەگەڵمای 

وەرەگ

دلی بای و کارمامز 

مەندۆڵی بیرەوەریەکانی ئێمە (سێ شانۆنامە) 

- گۆڤار

گۆڤاری ئەدەبی (گەردوون)


PM:06:45:01/09/2022