لە قەزای زاخۆ تەرمی گەنجێک دەدۆزرێتەوە

دوانیوەڕۆی هەینی لە ئاوی گوندێکی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە، بەڵام تائێستا ناسنامەی گەنجەکە و کەسوکاری دیار نییە. 

بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ رایگەیاند" دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی گەنجێکمان لە نزیک گوندی شیناڤا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ئاوێکدا دۆزیەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی گەنجەکە هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە، نازانرێت ناوی چییە و دانیشتووی کام ناوچەیەی هەرێمی کوردستانە". 


ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی گەنجەکە بۆ پزیشکی دادی زاخۆ گواستراوەتەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری ڕووداوەکە کراوەتەوە.


PM:05:12:02/09/2022