فەتلاوی دژی عەبادیە

حنان فەتلاوی کە بەکەسێکی توندرەو ناسراوە لەناو لیستی یاسادا دەڵێت" حەیدەر عەبادی کە راسپێردرا بۆ پێکهێانی حکومەت لەدەوڵەتی یاسا، نوێنەری کوتلەکەی نییەو دەستنیشانکردنیشی هیچ بەهایەکی یاسایی نییە".
دوای مالکی یەکەم بەرپەرچدانەوەی دەستنیشانکردنی عەبادی لەلایەن حەنان فەتلاویە بوو کە وتی " دەستنیشانکردنی ئەو بەهای نییەو دادگای فیدراڵی بڕیاری لەسەر کوتلەی گەورە داوە کە دەوڵەتی یاسایە".
لەنێو هاوپەیمانی نیشتمانیدا ئەمرۆ بە کۆی ١٢٧ دەنگ حەیدەر عەبادیان هەڵبژارد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران و پێکهێانی حکومەت.
فەتلاوی وا ناسراوە کە زۆر نزیکە لە مالکی.



PM:05:17:11/08/2014