سەرۆکی پێشووی داواکاری گشتی سلێمانی کۆچی دوایی کرد

سەرۆکی پێشووی داواکاری گشتی پارێزگای سلێمانی، د. فەرهاد حاتەم کۆچی دوایی کرد.

ئەمرۆ د. فەرهاد حاتەم سەرۆکی پێشووی داواکاری گشتی پارێزگای سلێمانی کۆچیی دوایی کرد.

ئەو دادوەرە کە لەناو خەڵکدا بە خەمخۆر و پاک ناسراوە، ئەمڕۆ نیوەڕۆ نان دەخوات و دوای نانەکە کەمێک هەست بە ئازار لە سنگیدا دەکات، بەڵام ئاسایی وەریدەگرێت و دەخەوێت، لە خەودا جەڵتەی دڵ لێیدەدات و گیان دەسپێرێت، خێزانەکەی کە دەیانەوێت لەخەو هەڵیسێنن، هەستدەکەن گیانی لەدەستداوە.

ناوبراو پێشتریش جارێکی تر تووشی جەڵتە بوو، بەلآم ئەمجارە بەهەمان نەخۆشی کۆچیی دوایی کرد.

د. فەرهاد حاتەم لەبەر رێگاگرتن لە بینینی رۆڵی داواکاری گشتی و پاشکۆیەتی ئەو دەزگایەو رێگاگرتن لە ئاکتیڤکردنی، پێش تەواوبوونی وادەی خۆی دەستی لەکاركێشایەوەو، تەنها وەک ئەندامێکی داواکارێکی گشتی پارێزگای سلێمانی مایەوە.

بەیەکێک لە دۆستەکانی رۆژنامەنووسان دادەنراو پەیوەندیەکی تەندروست و باشی لەگەڵ رۆژنامەنووسان و رۆشنبیراندا هەبووە، خاوەنی چەندان نوسین و کتێبە. 

چەند وتەیەکی ناوبراو کە لە چاوپێکەوتن و لێدوانەکانیدا دووبارەی دەکردنەوە" نابێت داواکاری گشتی بە شێک بێت لە وەزارەتی داد"، 

"ئەگەر داواکاری گشتی ڕۆڵی کارای نەبێت بەم شێوەیەی ئێستا بێت هەرنەبێت باشترە."

وتووشییەتی،
 "ناکرێت دەسەڵاتی دادوەری لەگەڵ حکومەتدا لەیەک بەرەدابن خەڵک و ڕۆژنامەنوسیش بەرەیەک بن."





PM:08:11:02/09/2022