ئەندامێکی پەرلەمانی
کوردستان ڕایگەیاند، بەڕێوبەری ئیدارەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، جێگری بەڕێوەبەری
ئەو کۆمپانیایەیە کە کامێرای تیژڕەوی لە سلێمانی دادەنێت.
ئەمڕۆ شەممە،
٣ ی ئەیلول لە نوسینێکدا عەلی حەمە ساڵح وتی "وەرە تێبگە، ڕێباز نەجات، بەڕێوبەری
ئیدارەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە و جێگری بەڕێوبەری ئەو کۆمپانیایە کە کامێرای
تیژڕەوی دادەنێت، ئەنجومەنی پارێزگاش دانانی کامێرای رەتکردووەتەوە."
عەلی حەمەساڵح
ئاماژەی بەوەشکردووە، "شۆفێری تاكسیهك ملیۆنێك دینار سهرپێچی بدات سهرهتا
( ٧٠٠ ههزار)ی بۆ ئهم كۆمپانیایه."
هەر ئەمڕۆ شەممە،
ڕێباز نەجات، ڕایگەیاند، "بهردهوامن له دانانی كامێرا و كار به بڕیاری ئهنجومهنی
پارێزگا ناكرێت."