ئێران؛ سزای لەسێدارەدان بەسەر هاوڕەگەزخوازێكدا سەپێنرا


دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ئورمیە سزای لەسێدارەدانی بەسەر زارا سدیقی هەمەدانی (سارا)دا سەپاند، ئەوەش بە تۆمەتی "فساد فی الارچ" هاوڕەگەزخوازیی و پەرەپێدان بە ئایینی مەسیحیی و چالاكی لە بواری هاوڕەگەزخوازی.   

رێكخراوەكانی بواری مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كودستان بڵاویانكردەوە، زارا سدیقی هەمەدانی كە ناسراوە بە (سارا) و تەمەن 31 ساڵە و خەڵكی شاری نەغەدەیە لە رۆژهەڵاتی كوردستان، یەكێك بووە لە چالاكانی كۆمەڵەی (پەلكەزێڕینە)، ئەمڕۆ بە تۆمەتی "فساد فی الارچ" هاوڕەگەزخوازیی و پەرەپێدان بە ئاینی مەسیحی لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ئورمیە سزای سێدارەدانی بەسەر سەپێندراوە.  

زارا سدیقی هەمەدانی ڕۆژی چوارشەممە 27-10-2021 لە كاتی چوون بۆ توركیا لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی ئێران لە سنووری توركیا دەستبەسەركرا.   

  



PM:03:00:04/09/2022