وادەیەکی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق راگەیەندرا

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت" لە چەند رۆژی داهاتوودا چوارچێوەی هەماهەنگی حکومەتی نوێ پێکدەهێنێت". 

فازڵ موات سەرکردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە لە لایەن نوری مالیکی-یەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" چوارچێوەی هەماهەنگی دوای تەواوبوونی بۆنەی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن حکومەتی نوێی عێراق پێکدەهێنێت".

جەختیشیکردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر کاندیدکردنی (محەمەد شیاع سودانی) بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، چونکە ئەو کاندیدە لەلایەن زۆرینەی لایەنە کوردی، سوننی و شیعەکانەوە پشتگیری دەکرێت و بە کاندیدێکی شیاو بۆ ئەو پۆستە دادەندرێت. 


PM:06:50:04/09/2022