"بڕێکی زۆر نەوتی سپی" رەوانەی سلێمانی دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت" وەزیری نەوتی عیراق بڕیاریداوە پێش هاتنی وەرزی سەرما نەوتی سپی بگاتە پارێزگای سلێمانی". 

بڕیار ڕشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە" ئەمڕۆ سەردانی د.ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی حکومەتی فیدڕاڵی کردووە و باسیان لە پرسی بەشە نەوت و بەنزینی سلێمانی کردوە، لەکۆبونەوەکەشدا و لەسەر داواکاری ئێمە وەزیری نـەوت بڕیاریدا بەشە نـەوتی سپی پێویست بۆ پارێزگای سلێمانی دابین بکات، کە بڕەکـەی لە پانزە ملیۆن لیتر زیاتربێت، هەروەها لەم مانگەدا و  پێش هاتنی وەرزی سەرما دەگاتە سلێمانی و دابەش دەکرێت"، 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەدواداچونی کردوە بۆ داواکاریەکی پێشوتری لەسەر زیادکردنی بەشە بەنزینی سلێمانی، کە پێشتر وەزیر ڕەزامەندی لەسەر دابوو، لەم بارەیەوەش بەڵێنیدا، کە بەشی زیادکراوی بەنزین لە جۆری (نۆرمال) بە کوالیتی و نرخی پارێزگاکانی تری عێراق  لە هەفتەی داهاتووە ڕاستەوخۆ ڕادەستی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.


PM:08:35:04/09/2022