٨ پەرلەمانتاری کوردستان ژنی دووەم و سێهەمیان هێناوە

لەم خولەی پەرلەمانی کوردستاندا چەندان پەرلەمانتار ژنی دووەم و سێهەمیان هێناوەو هەندێکیان تەمەنیان زیاتر لە ٢٥ ساڵ گەورەترن لەو ئافرەتەی بۆتە هاوسەریان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتوون ئەو پەرلەمانتارانە ژمارەیان ٨ ئەندام پەرلەمانەو، بەو پێیەی یاساکانی هەرێم رێگا بە فرەژنی نادات، ئەم پەرلەمانتارانە چوونەتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی و لەوێ مەراسیمی هاوسەرگیریەکەیان لە دادگاکانی ئەو ناوچانە ئەنجام داوە.

بەپێی ئەو زانیاریانە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو، د. شێرکۆ جەودەت ژنی دووەمی هێناوەو زیاتر لە ٢٥ ساڵ تەمەنی لە هاوسەرە نوێکەی گەورەترە.

پەرلەمانتاران هەورامان گچێنەیی ژنی سێهەمی هێناوە، مەلا عوسمان کانی کوردەیی، رزگار عیسی، ئیحسان رێکانی، زکرا رزگار زێباری، شاخەوان رەوف بەگ، یاسین خدر ژنی سێهەمی هێناوە.


   
 

PM:10:42:04/09/2022