لەسەر بریندارکردنی کادیرێکی بەرەی تورکمانی
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی زیاتر لە ١٠ کەسیان دەستگیرکردووە



لەسەر دەستگیرکردنی کادیرێکی بەرەی تورکمانی لە شاری سلێمانی، هێزە ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی هێرشبەرەکە زیاتر لە ١٠ کەسیان دەستگیرکردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی " سپی " کەوتووە، لەدوای هێرشەکەی رۆژی شەممەوە کە کادیرێکی بەرەی تورکمانی بە سەختی برینداربوو، هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە ١٠ کەسی جۆراوجۆریان لە سلێمانی دەستگیرکردووە، کە تا ئێستا پێناسی سیاسی گیراوەکان دیارنین.
  
رۆژی شەممە، بەرەی تورکمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی بەهۆی بۆمبێکی چێنراوە کادیرێکیان بە سەختی بریندار بووە.



PM:11:18:04/09/2022