هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی تورکیا لە هەرێم کەوتەخوارەوە و ٧ کەسی تێدابووە

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، "هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کەوتە خوارەوە، ژمارەیەک سەربازی تێدا بووە".

رۆژی ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ هێلیکۆپتەرێکی سەربازیان لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە خوارەوە.

باسی لەروەشکردووە حەوت سەربازی تورکیا لەناو هێلیکۆپتەرەکەدا رزگار کراون و سەربازێکیش بێسەروشوێنە.

لەلایەکی دیکە هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) باڵی سەربازی پەکەکە رایگەیاندووە، "لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا دوو هێلیکۆپتەری سەربازیی تورکیایان تێکشکاندووە".

هەپەگە ئەوەشی وتووە " جگە لە تێکشکاندنی ئەو دوو هێلیکۆپتەرە ژمارەیەک کامێرای حەراریان تێکشکاندووە".



AM:09:11:05/09/2022