ئەمەریكا تەنیا بەرگری لەكوردستان دەكات‌و لەعێراق چالاكی نابێت

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند چالاكیی سەربازیی وڵاتەكەی لە عێراق دژی چەكدارانی داعش پەرەناستێنێت‌و تەنها هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

جەنەڕال می فیڵد، وتەبێژی پنتاگۆن بە كەناڵی (CBS news)ی راگەیاند كە چالاكیی سەربازیی ئەمەریكا دژی چەكدارانی داعش لە عێراق لەوەی كە هەیە زیاتر پەرەناستێنێت.

وتیشی: هێرشە ئاسمانییەكانی ئێمە بۆ سەر داعش كاریگەریی كاتیی هەیە‌و ئەمەریكا بڕوای بەوە نیە كە ئەمە ببێتە هۆی كۆنترۆڵكردنی ئەم گروپە چەكدارییە.

بەپێی وتەی ئەم بەرپرسە سەربازییەی ئەمەریكا، سوپای ئەمەریكا تا ئێستا 15 هێرشی ئاسمانی لە ناوچەی مەخمور‌و گوێر‌و ناوچە كوردستانیەكانی دیكە كردوەتە سەر مۆڵگەكانی داعش‌و لەم هێرشانەدا لە فرۆكەی جەنگی (F16)‌و (F18)‌و فرۆكەی بێ فرۆكەوان كەڵكی وەرگرتووە.



PM:11:33:11/08/2014