کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆتایی هات

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتایی هات؛ بەپێی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لایەنەکان داوا دەکەن رەوتی سەدر لە کۆبوونەوەکان بەشداربێت.

بەپێی راگەیەندراوی نوسینگەی رۆژنامەوانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لایەنەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە لەسەر ئەم خاڵانە رێککەوتن:

- ئەرکی هەموومانە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی بۆ پاراستنی سەقامگیری عێراق هەڵبگرن و وڵات لە قەیرانەکان بپارێزن و رێگری لە سەرهەڵدانی گرژی و ئاڵۆزی بکەن

-تیمێکی هونەری لەسەر لایەنەکان پێکدەهێنرێت بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونی و بیروڕای هاوبەش بۆ دۆزینەوەی نەخشە ڕێگایەک هەبێت.

-کاراکردنەوەی دەزگا فەرمییەکانی وڵات

-جەخت لەسەر بانگهێشتکردنی رەوتی سەدر کرایەوە بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەکان بۆ ئەوەی رێگەچارەیەک بۆ ناکۆکییەکان بدۆزرێتەوە.


PM:02:50:05/09/2022