لیز ترەس، بە بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتی بەریتانیا هەڵبژێردرا.
میدیاکانی جیهان بڵاویانکردەوە، لیز ترەس لە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا توانی بە بەدەستهێنانی ٨١ هەزار و ٣٠٠ دەنگ لە (ریشی سۆناکی) رکابەری بباتەوە و ببێت بە سەرۆک وەزیرانی داهاتووی بەریتانیا و بڕیارە تاکو ساڵی (٢٠٢٤) لەو پۆستەدا بمێنێتەوە.
لە بەرامبەریشدا ریشی سۆناک، وهزیری پێشووی دارایی بەریتانیا و رکابەری لیز، زیاتر لە (٦٠) هەزار دەنگی بەدەستهێنا.
لیز تێراس کێیە؟
• لە ساڵی (١٩٧٥) لە شاری ئۆکسفۆرد لە باشووری ناوەڕاستی ئینگلتەرا لەدایکبووە.
• سەر بە بنەماڵەیەکی چینی ناوەندە و قەناعەتی چەپی بەهێزی هەیە.
• بۆ یەکەمجار لە ساڵی (٢٠١٠) وەک پەرلەمانتاری باشووری ڕۆژئاوای نۆرفۆلک هەڵبژێردرا.
• بەهۆی بۆچوونە لیبراڵەکانی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا بووە کەسایەتییەکی جەماوەری لە نێو ئەندامانی پارتی پارێزگاراندا.
• دووهم ژنه كه وهزارهتی دهرهوهی ههیه، و پێی دهوترێت خانمی ئاسن.
• بەشداری کردووە لە سەپاندنی سزا بەسەر مۆسکۆ و ئۆلیگارشی ڕووسیا دوای جەنگی ئۆکرانیا.
• چەندین پۆستی وەزاری هەبووە، هەروەها ڕۆڵی هەبووە لە دانوستاندن لەسەر ڕێککەوتنە بازرگانییەکان دوای دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا کاتێک وەزیری بازرگانی نێودەوڵەتی بووە، پێش ئەوەی بگاتە پێگەی ئێستای.