لە قەزای دوزخورماتوو گەنجێک لە رووداوێکدا گیانی لەدەستدا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکێک لە ناحیەکانی قەزای دوزخورماتوو گەنجێکی تەمەن (٢٨) ساڵان بە تراکتۆرێکەوە کەوتە ناو پرۆژەی ئاوی دوزخورماتوو و گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە گەنجێکی دانیشتووی ناحیەی یەنگیجەی سەر بە قەزای دوزخورماتوو بە تراکتۆرێکەوە کەوتە ناو پرۆژەی ئاوی دوزخورماتوو، گیانی لەدەستدا.

هەربەپێی زانیارییەکان، گەنجەکە ناوی (ع، ح، ب)یە و تەمەنی (٢٨) ساڵە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادکراوە.


PM:04:16:05/09/2022