ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی  ڕایدەگەیەنێت ئەوکەسانەی مامەڵەکانیان بەناوی خۆیانەوە نەبێت ڕێگەیان پێنادرێت بچنە ناو بەڕێوەبەرایەتییەكەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاووڵاتییانی خۆشەویست دەكەین لەكاتی سەردانیكردنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی پێویستە ئەو كەسەی دێتە ناو بەڕێوەبەرایەتی ئەو مامەڵەیەی جێبەجێی دەكات بەناوی خۆیەوە بێت، وەكالەت یان ڕێگەپێدانی كۆمپانیاكانی پێبێت بە پێچەوانەوە هەر كەسێك مامەڵەكە بەناوی خۆیەوە نەبێت نە ڕێگەی پێدەدرێت بێتە ناو بەڕێوەبەرایەتی و نە لە سیستەمی ئەلیكترۆنی سەرەگرتن ناوی جێگیر دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاند ئەم هەنگاوەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە پێناو كەمكردنەوەی قەرەباڵغی ناو بەڕێوەبەرایەتییە و هەروەها لە پێناو دەستەبەركردنی كەشێكی ئارامترە بۆ ئەو هاولاتییانەی مامەڵەیان هەیە لە بەڕێوەبەرایەتیمان.

 



PM:02:03:06/09/2022