هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش راگەیاندنێكی بڵاوكردەوە



هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لە لایەن قەسەدەوە لە بارەی كارە دڕندەییەكانی داعش بڵاوكراوەتەوە، وێنەیەكی واقیعیانەی دڕندەییە بەردەوامەكانی داعشە.

دوای ئەوەی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی ژنان – یەپەژە كە بەشێكە هێزەكانی سوریای دیموكرات (قەسەدە) گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە كە تیایدا ئەشكەنجەدان و بە زنجیر بەستنی سێ ژن لە كامپی هۆل پیشان دەدات، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بارەیەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت، ئەو گرتە ڤیدیۆیە بەڵگەیەكی زیاترە لەسەر ئەو مامەڵە نامرۆڤانەی رێكخراوەكە لە دژی ژنان و كچان ئەنجامی دەدات.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی "ستایشی هەوڵە ماندوونەناسە‌كانی  قەسەدەی كردووە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا".




PM:11:49:06/09/2022