بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دوو زیارەتکاری ئێرانی بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە گیانیان لەدەستدا و (١٥) کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئەمڕۆ بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نەفەرهەڵگرێك لە جۆری كۆستەر، لە كاتی گواستنەوەی زیارەتكارانی ئێرانی لە شاری كوت وەرگەڕا و لە ڕووداوەكەدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و (١٥)ی تریش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشكرد، شۆفێرەكە لە كاتی شۆفێریدا خەوی لێكەوتووە و كۆنترۆڵی لەدەستداوە، ئەوەش بۆتە هۆی دروستبوونی ڕووداوەكە.
دوێنێ هەینی، بەهۆی هەبوونی مەترسی لەسەر سەلامەتی زیارەتکاران، کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری دا سەرجەم دەروازییە سنورییەکان لەگەڵ عێراقدا دابخات.